یاریزانێكی ئه‌فریكی گره‌وه‌ی گۆڵكاری ساڵی 2019ی له مێسی و لیڤاندۆفسكی برده‌وه
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ساڵی 2019، ئاماری گۆڵكارانی سه‌رجه‌م ساڵه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێبركێیه‌كی توند هه‌بوو له نێوان مێسی و لیڤاندۆفسكی، به‌ڵام یاریزانێكی ئه‌فریكی گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه، بووه گۆڵكاری ساڵی 2019
عه‌بدول ڕه‌زاق ئه‌ل حهمدولیلای مه‌غریبی و یاریزانی یانه‌ی نه‌سڕی سعودی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هۆی كێشه‌وه یاریی بۆ ههڵبژاردهیهكهی نه كردووه به‌ڵام بۆ ساڵی 2019 توانیوتهیی 57 گۆڵ تۆمار بكات، عه‌بدول ڕه‌زاق خاوه‌نی 54 گۆڵ بوو به‌ڵام له دواین یاریی خولی سعودی توانی به‌رانبه‌ر ئه‌ل فه‌یحا هاتریك تۆمار بكات و گۆڵه‌كانی بۆ 57 گۆڵ به‌رز بكاته‌وه پێش هه‌ر یه‌كه له مێسی و لیڤاندۆفسكی بكه‌وێت
لیڤاندۆفسكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا و بایرن میونشن خاوه‌نی 54 گۆڵه له به‌رانبه‌ردا مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و ئارجێنتینا ته‌نیا خاوه‌نی 50 گۆڵه، كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا 44 گۆڵی تۆمار كردووه
گۆڵكاری ساڵ هیچ خه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر نیه ته‌نیا وه‌ك ئامار ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، مێسی چه‌ند جارێك توانیویه‌تی ئه‌و ئاماره به ناوی خۆی بكات، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانی زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات، عه‌بدول ڕه‌زاق بووه گۆڵكاری ساڵ