ماڕکا هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی ریال مەدرید راگەیاند

 

بەر لە کەمتر لە دوو هەفتە لە دەستپێکی جامی سوپەری ئیسپانیا، ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید هەواڵێکی زۆر ناخۆشی بە هاندەرانی ڕیال مەدرید ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی ماڕکا لە بەرگی ڕۆژنامەکەدا وێنەیەکی (ئیدین هازارد)ی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ئاماژە دەکات بەوەی کە هازارد قۆناخی چاک بوونەوەی درێژە دەکێشێت و ناتوانێت لە جامی سوپەری ئیسپانیاش بەشداری بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە پڕۆسەی چاکبوونەوەی هازارد زۆر بە سستی دەڕوات و یاریزانەکە پێویستی بە کاتێکی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە، ئەمەش گورزێکی کوشندەیە بۆ ڕیال مەدرید کە لە دوایین 6 یاری بێ ئەو ئەستێرە بەلجیکییە تەنها لە 3 یاری براوە بووە و لە 3 یارییەکەی دیکەش یەکسانبووە.

جێی ئاماژەیە، ڕیال مەدرید لە یاری سوپەری ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڤالەنسیا دەبێتەوە وبارسێلۆناش بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید یاری دەکات و براوەی دوو یارییەکەش لەسەر جامەکە یاری کۆتایی سوپەر هەر لە وڵاتی سعوودیە ئەنجام دەدەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close