ڤاڵڤێردی بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا سوپڕایزێکی ئامادەکردوە

 

ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، راهێنەری بارسێلۆنا بە نیازە لە پاڵەوانێتی جامی سوپەری ئیسپانیا بە شێوە تازەکەی کە لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت، سوپڕایزێک لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ڤاڵڤێردی بڕیاری داوە (تێرشتیگن)ی گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە لە جامی سوپەر لەسەر کورسی یەدەگ دابنێت و یاری بە (نیتۆ)ی گۆڵپارێزی یەدەگی بکات، کە لە مەشقەکان ئاستێکی باشی پیشان داوە و پێشتریش لەگەڵ یانەی ڤالەنسیا گۆڵپارێزێکی بە توانا بوو، هەروەها نیتۆ لە یاری بەرانبەر ئینتەرمیلان لە چامپیۆنزلیگدا وەک سەرەکی یاری کردوئاستێکی نایابی پێشکەش کرد.

جێی ئاماژە پێکردنە یانەی بارسێلۆنا لە جامی سوپەر ڕووبەڕووی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە براوەی یارییەکەش بەرانبەر براوەی یاری ڕیال مەدرید و ڤالەنسیا یاری کۆتایی جامی سوپەر ئەنجام دەدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close