ڤاڵڤێردی هۆکاری یاریپێنەکردنی بۆسکێتس ئاشکرا دەکات

 

دوا بەدوای یەکسانبوونی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە کلاسیکۆی دوێنێ شەودا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسا لە لێدوانێکدا هۆکاری یاری پێ نەکردنی سێرجیۆ بۆسکێتسی ناوەڕاستکاری یانەکەی خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە، ڤاڵڤێردی گوتی یاریم بە ڕاکیتیچ کرد لەبەر ئەوەی لە ڕووی ئەرکەکانی ناوەڕاستی بەرگریکار باش یاری دەکات، لەبەر ئەوەی (بۆسکێتیس) پێش دەستپێکی یارییەکە تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هات و نەخۆش کەوت بۆیە ئەوم بۆ کاتی تەنگانە لە یەدەگ دانا بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بێت یاری پێ بکەم !

دەربارەی قسەکانی ڕامۆس هەندێک لە میدیاکان سەبارەت بەوەی ناوبژیوان دوو لێدانی سزای بۆ ریال هەژمار نەکردوە، ڤاڵڤێردی دەڵێت “هیچ زانیارییەکی دروستم لەم بارەیەوە نییە و ناتوانم هیچ بڵێم، بەلام ئێمەش لە یاری سۆسیداد پەناڵتیەکمان بۆ هەژمار نەکرا و ئەوە بوە هۆکاری ئەوەی 2 خاڵی گرنگ لەدەست بدەین !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close