هەڵبژاردەیەکی گەورە بۆ 4 ساڵ سڕ دەکرێت و لە مۆندیالی قەتەر بێ بەش دەکرێت

 

ئاژانسی نێو دەوڵەتی نەهێشتنی بەکارهێنانی مادەی وەزە بەخش بڕیارێکی قورسی دژی هەڵبژاردەیەکی بەهێزی ئەوروپا دەکرد و بۆ بەهۆی سەرپێچی کردنی یاساکان بۆ 4 ساڵ بڕیاری سڕکردنی هەڵبژاردەکەی دەرکرد.

لەم بارەیەوە ئاژانسی نەهێشتنی بەکارهێنانی مادەی وزە بەخش کەمێک پێش ئێستا بڕیاریدا هەڵبژاردەی ڕووسیا بۆ تۆپی پێ بۆ 4 ساڵ ڕابگرێت، بەهۆی ئەوەی یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیە ساختەیان لە پشکنینەکانی خۆیان کردوە کە پێشتر بۆیان ئەنجامدرابوو، بەمەش هەڵبژاردەی ڕووسیا ناتوانێت لە پاڵەوانێتی ئەوروپا و مۆندیالی قەتەر بەشداری بکات و گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی ڕووسیا بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا سەرکەوتوە و بۆ مۆندیالیش هەڵبژاردەیەکی پاڵێوراوە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بۆ کۆتاییەکانی مۆندیالی قەتەر سەرکەوێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close