مۆرینیۆ بۆ تۆکمە کردنی ڕیزەکانی تۆتنهام گرێبەستێکی گرنگ ئەنجام دەدات

 

دوای ئەوەی خۆزێ مۆرینیۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی تۆتنهامی وەرگرت و یەکەمین سەرکەوتنی بۆ یانە لەندەنییەکە بەدەستهێنا، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە گرێبەستێکی گرنگی بۆ کارگێڕی یانەکەی پێشنیار کردوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بەریتانی مۆرینیۆ بۆ تۆکمە کردنی ڕیزەکانی تۆتنهام داوای کردوە بۆ هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ (ڕیکاردۆ بیرێرا)ی یاریزانی پورتوگالی یانەی لیستەر سیتی بکەن، بۆ ئەوەی ببێتە باشترین شوێنگرەوە بۆ یاریزان (کیران تریپێر) کە لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردوە، بەگوێرەی هەواڵەکە مۆرینیۆ پێی وایە پیرێرا دەبێتە باشترین شوێنگرەوە بۆ تریپێر و سوودی بۆ یانەکەی دەبێت.

جێی ئاماژەیە، پیرێرا لەساڵی 2016 لە یانەی پۆرتۆ بەبری 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیستەر سیتی کردوە و لە50 یاریشدا لەگەڵ لیستەر 4 گۆڵی تۆمار کردوە و 9 گۆڵیشی بۆ هاوڕێیانی دروست کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close