خاڵە لاوازەکانی مۆرینیۆ !

 

نووسینی : هەوراز کاوە

کەس نکۆڵی لەوەنییە مۆرینهۆ دەتوانێت بە ئاسانی ڕکابەری تیپە گەورەکان بکات، بەڵام هەمیشە ئەمە بۆ کاتێکی دیاری کراوە ئەنجام ددات و ناتوانێت وەک کەسێکی خاوەن ستراتیژ کار بکات.
لێرەدا هەندێک خاڵی لاوازی (مۆ) دەخەمەڕوو کە وای کردووە کەسایەتی وەک ڕاهێنەر دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

۱. ئەو لاوازە لە دروستکردنی تیپی بنەڕەتی و تەکتیکی یاریکردنی تاقەت پڕوکێنە و یاریکەرەکانی بێزار دەکات و وادەکات کەمتر پێوەی پەیوەست بن.

۲. لە دۆزینەی بەهرەی نوێ و گەشەپێدانی لەڕێزی تیپەکە دەبەنگە و زیاتر پێی خۆشە لەگەڵ یاریزانی ئامادە کار بکات.

۳. لە بازاڕی گواستنەوەدا هەرچەندە پارەی زۆری پێبێت ناتوانێت ئەو ستارانە دەستەبەر بکات پلانەکەی دەیەوێت.

٤. لەڕووی میدیاییەوە کەسێکی دبلۆماسی نییە و بە بەردوامی لەگەڵ ڕۆژنامە و گۆڤارەکان کێشەی هەیە و ئەوانیش لەگەڵ هەر شکستێکی ناوبراو زۆرترین پەستانی لەسەر دروست دەکەن.

٥. کەسایەتی مۆرینهۆ وایە بە بەردەوامی کێشە لەگەڵ یاریکەرەکانی خۆی دروست دەکات و دواتر لاوازە لە چارەسەرکردنیان، نموونەی پۆگبا و کاسیاس لەڕیاڵ و مانچستەر.

٦. کەمتر دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕین بکات، بەڵکو لەڕێگەی جاسووسی نێوان یاریزانەکانی دەیەوێت ئەمە ئەنجام بات، بەڵام ئەوەش لە کۆتایدا تەواوی نهێنی ئەوێ دەباتە دەرەوە و یاریزانەکانیش هیچ متمانەیەک بەیەک ناکەن.

بۆیە ئەو ڕاهێنەرە تەواو پیاوێکی ئاڵۆزە و لەهەر دەزگایەک کار بکات ئەوەندە گرفتی بۆ بەرهەم دێنێت ناچارە جێی بێڵێت، تا بیر لەوە بکاتەوە پێش ئەوەی ئەمانە ڕووبدات پێویستە وەک کەسێکی تەواو سادە و پرۆفیشناڵ کار بکات و ئەوەی لە تۆتنهام هەیە لانیکەم وەک خۆی بیهێڵێتەوە، هەرچەندە ئەو لە جیهانی ڕاهێنەری خاڵی ناوەزەشی زۆرە، بەڵام تۆپی پێی ئەمڕۆ سەرکەوتنی بەردەوام و ڕکابەری قورسی دەوێت.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close