دوای ساڵێک بێکاری مۆرینیۆ وێستگەی داهاتووی دیاری کرد

 

دوای ساڵێک لە بێکاری خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری پورتوگالی خواستەکانی خۆی سەبارەت بە وێستگەی داهاتووی خۆی بۆ چەند کەسێکی نزیکی خۆی ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە مۆرینیۆ بە چەند هاوڕێیەکی نزیکی لە هەردوو یانەی چێلسی و مانچێستەر یۆنایتد گوتوە کە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیال مەدرید بۆ ئەو لە چاوەڕوانی دایە هەر کاتێک ئەو بیەوێت بڕوات، بەڵام خۆی حەز دەکات لە پڕێمەرلیگ بمێنێتەوە و پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی تۆتنهام وەربگرێت و شوێنی (ماوریسیۆ بۆتەچینۆ)ی ئارجەنیتینی وەربگرێت، بەگوێرەی هەواڵەکە سپێشەڵ وەن لەو ساتە هیچ گرێبەستێکی ناوێت و تەنها چاودێری دۆخی خراپی تۆتنهام دەکات کە لە پرێمەرلیگدا بە ساتێکی سەخت تێپەڕ دەبێت و تەنها 14 خاڵی لە 12 یاری کۆکردوەتەوە.

جێی ئاماژەیە مۆرینیۆ کە پێشتر دوو چامپیۆنزلیگی لەگەڵ پۆرتۆ و ئینتەر میلان میلان بردوە پارساڵ بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لە مانچێستەر یۆنایتد لادرا، ئێستاش تەنها بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە یەکێک لە یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ وەربگرێت و بۆ خولەکە بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close