ئاندرێ گۆمێز پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ هەوادارنی بڵاودەکاتەوە

 

دوای ئەوەی (ئاندرێ گۆمێز)ی ناوەڕاستکاری ئیڤرتۆن لە یاری بەرانبەر تۆتنهام تووشی پێکانێکی تۆقێنەر هاتەوە و گوێزنگی پێی دەرچوو، یاریزانەکە دوای دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو پەیامێکی بۆ ئەوانە بڵاوکردەوە کە لە کاتی پێکانەکە لێیان پرسیوە و نزای خێریان بۆ کردوە.

گۆمێز لە پەیامەکەی دەڵێت: سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لێیان پرسیوم، هەموو شتێک زۆر بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت، ئێستا من لەماڵەوەم لەگەڵ خانەوادەکەم، حەز دەکەم سووپاسی هەمووتان بکەم”.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close