فه‌رمی: لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر به‌شداری كردنی له جامی كاراباو، بڕیاریی كۆتاییدا
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را یارییه‌كانی جامی كاراباوی دیاریی كرد، كه لیڤه‌رپوول له یارییی چاره‌گی كۆتایی له به‌رانبه‌ری ئه‌ستۆن ڤێلا یاریی ده‌كات، بڕیاردرا یارییه‌كه له 17 مانگی دێسمبه‌ر به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام لیڤه‌رپوول به هۆی به‌شداری كردنی له جامی جیهانی پێشنیارێكی بۆ فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را كردووه
به هۆی ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی له وڵاتی قه‌ته‌ر له به‌رواری 18 مانگ به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی جامی كاراباو، یانه‌كه داوای كردووه كه‌وا ڕێگه‌ی پێ بده‌ن به تیپی دووه‌می یانه‌كه به‌شداری یارییه‌كانی جامی كاراباو بكات، چونكه ناتوانن له ماوه‌ی 24 كاتژمێر له دوو وڵاتی جیاواز به یه‌ك تیپ به‌شداری دوو پاڵه‌وانیه‌تی بكه‌ن
پێشتر كلوپ داوای له فیدراسۆنی ئینگلته‌را كردبوو كاتی یارییه‌كان بگۆڕن به هۆی بوونی پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی یانه‌كان له یه‌ك كاتدا، به‌ڵام فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را گوێیان به دواكه‌ی كلوپ نه‌دا له كاتی خۆی یارییه‌كانیان دیاریی كردووه
خشته‌ی یارییه‌كانی لیڤه‌رپوول له مانگی دێسێمبه‌ر
4 دێسێمبه‌ر: ئیڤه‌رتۆن
7 دێسێمبه‌ر: بۆرنمۆس
10 دێسێمبه‌ر: سالزبۆرگ
14 دێسێمبه‌ر: واتفۆرد
17 دێسێمبه‌ر: ئه‌ستۆن ڤێلا (كاراباو)
18 دێسێمبه‌ر: جامی جیهانی یانه‌كان
21 دێسێمبه‌ر: جامی جیهانی یانه‌كان
26 دێسێمبه‌ر: لیسته‌ر سیتی
29 دێسێمبه‌ر: وۆلڤه‌رهامتن
2 یه‌نایه‌ر: شیفلد يونايتد
Our #CarabaoCup quarter-final tie at @AVFCOfficial will take place on Tuesday 17th December. https://t.co/XyxwTy3wbB
— Liverpool FC (@LFC) November 5, 2019