ناسڕ خلێفی لەسەر مباپێ شەڕی فلۆرۆنتینۆ پێرێزی ڕاگەیاند

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەندین هەواڵ لەسەر ڕۆیشتنی (کیلیان مباپی)ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەوەرزی داهاتوودا، یانەی پاریس سانجێرمان بە سەرپەرشتی ناسڕ خلێفی شەڕی ڕیال مەدریدی دەستپێکرد و بڕیارە یەکەمین هەنگاوی بۆ پاراستنی یاریزانەکەی جێبەجێ بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە قسەکانی ئەم دواییەی میدیا جیهانییەکان سەبارەت بە ڕۆیشتنی مباپی بۆ ڕیال مەدرید بەرپرسانی یانەی پاریسییان زۆر نیگەران کردوە، بۆیە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی مووچەی ساڵانەی یاریزانە فەرنسییە لاوەکە لەگەڵ نێیمار جۆنیۆر هاوتا بکات، بۆ ئەوەی مانەوەی مباپی بۆ ماوەیەکی زیاتر زام بکات، ئەو لە کاتێکدا ( فلۆرۆنتینۆ پێرێز)ی سەرۆکی ڕیال مەدرید بە نیازە بۆ هاوینی داهاتوو بری 300 ملیۆن یۆرۆ سەرف بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت گەوهەرە فەرنسییەکە بۆ بێرنابیۆ بهێنێت و بەڵێنەکەی بۆ هاندەران بگەیەنێتە سەر.

جێی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی ڕابردوو جێگری سەرۆکی یانەی مۆناکۆی فەرنسی ئاشکرای کردبوو، کە مباپی دوای پاریس سان جێرمان دەیەوێت بچێتە ریال مەدرید و داهاتووی یاریزانەکەش لە یانە ئیسپانییەکە دەبێت، ئەو قسانەش یانە گەورەکەی پاریسی نیگەران کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close