جان لویجی بۆفۆن لە بڕیارەکەی پاشگەزبوویەوە

جان لویجی بۆفۆن، گۆڵپارێزی بەناوبانگی ئیتاڵی و ئێستای یۆڤێنتۆس، بەبریارێکی هاندەرانی شۆک دەکات و بەنیاز نییە دوای کۆتایی هاتی ئەم وەرزە واز لە یارییکردن بهێنێت.

بۆفۆن دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بۆ پاریس سانجێرمان یاریی کرد، بریار وابوو دوای کۆتایی هاتنی هەمان وەرز، بەفەرمی وازی لە یارییکردن بهێنێت، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس تەواو بوو و دواتر بەشێوەیەکی چاوەرواننەکرا، لەگەڵ ئیدارەی یۆڤی رێکەوت و وەک گۆڵپارێزی دووەم بۆ ماوەی ساڵێک گەڕایەوە خانمە پیرەکە، بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە لە یۆڤی واز لە یارییکردن بهێنێت.

ئێستا پێچەوانەی پێشبینیەکان، بۆفۆنی تەمەن 41ساڵ لە نوێترین دەرکەوتنی گوتی: ‘من لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریی کردن ناهێنم و بەردەوم دەبم’.

ئەم قسانەی بۆفۆن لە کاتێک دایە، لەم وەرزە بەشداری 3یاریی کردووە و توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوەدەدەن، ئەگەر ئاستی بۆفۆن بەم شێوەیە بێت، وەرزی داهاتووش لەگەڵ یۆڤێنتۆس بەردەوام دەبێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close