بارسێلۆنا گرێبەستی ڤاڵڤێردی تازە ناکاتەوە و ڕاهێنەرێکی نوێش دیاری دەکات

لەکاتێکدا کە ژمارەی ئەو دەنگانەی داوای لادانی ڤاڵڤێردی دەکەن لە زیادبوون دایە، یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ئەمجارە کۆتایی بە سەردەمی ڤاڵڤێردی بهێنێت و گرێبەستەکەی تازە نەکاتەوە و شوێنگرەوەی ئەو ڕاهێنەرەش دیاری بکات.

ڕۆژنامەی (as)ی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید بڵاویکردوەتەوە و کە بەرپرسانی بارسێلۆنا پێیان وایە ڕۆژەکانی ڤاڵڤێردی دیاری کراوە و ئەمساڵ ئەو ڕاهێنەرە لادەدرێت وێرای ئەوەی گرێبەستی تا ساڵی 2020 واژۆ کردوە، بەپێی هەواڵەکە بەرپرسانی یانەکە وهاندەرانیش لە ئاستی یانەی بارسێلۆنا هیچ ڕازی نین و پێیان وایە سەردەمی گواردیۆلا و تەنانەت لویس ئینریکیش لە سەرەدەمی ڤاڵڤێردی باشترە.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە بارسێلۆنا هەموو هەوڵی خۆی دەدات لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزە (ڕۆناڵد کومان) ی ئەستێرە پێشووتری بارسێلۆنا و هۆڵەندا و ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ یانەکە ڕازی بکات، ئەوەی کارەکەش ئاسان دەکات ئەوەیە کە لە گرێبەستی ڕاهێنەرەکەدا هەیە کە دەتوانێت دوای جامی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردەکان بۆ هەر یانەیەک بڕوات کە ئارەزووی هەیە بۆی بڕوات.

جێی ئاماژەیە، لە گرێبەستی ڤاڵڤێردی بڕگەیەک هەیە، کە بەهۆیەوە دەکرێت گرێبەستی ڤاڵڤی بۆ ماویەکی دیکە درێژ بکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە هیچ نیازی ئەوەیان نییە ئەو بڕگەیە بە هیچ شێوەیەک ئەکتیڤ بکەنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close