مێسی سەبارەت بە یاری دۆڕتمۆند داواکارییەکی لە کارگێڕی بارسێلۆنا کردوە

 

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا بە تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی گەورە بەرانبەر ڤالەنسیا توانی بگەڕێتەوە نێو ڕکابەرییەکانی لیگای ئیسپانیا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە داوایەکی تایبەتی لە بەپرسانی یانەکەی کردوە.

ڕادیۆی کەتەلۆنیا (rac) ڕایگەیاند کە لیۆنێل مێسی داوای لە یانەکەی کردوە کە ئەگەر ئەو گونجاویش نەبێت بۆ یاریکردن یان بانگهێشت نەکرێت بۆ یاری بەرانبەر بڕۆسیا دۆڕتمۆند لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا، بەلام ئەو دەیەوێت گەشتی ئەڵمانیا بکات و لە یاریگای (سیگناڵ ئیدونا پارک) ئامادە بێت، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە پشتگیری هاوڕێیانی بکات و ورەیان بەرز بکاتەوە.

ئاشکرایە کە لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر ڤالەنسیا مێسی لە نێو یاریگا ئامادەببوو، هەروەها دڵخۆش بوو بەو سەرکەوتە گەورەیە و لەگەڵ گۆڵەکانی بارسێلۆناش چەپڵەی بۆ یاریزانان لێ دەدا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close