ڤیدیۆ: هانده‌رانی پاریس سانجێرمان به‌مشێوه‌یه پێشوازییان له نێیمار كرد
هانده‌رانی پاریس سانجێرمان:

هانده‌رانی پاریس سانجێرمان وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیان دابوو، به سووكایه‌تییه‌وه پێشوازییان له نێیمار داسێلڤای یاریزانی یانه‌كه‌یان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی به درێژایی ئه‌م هاوینه نێیمار نزیكبوو ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان به‌جێبهێڵێت و راشكاوانه به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو حه‌ز ده‌كات ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت، هانده‌رانی یانه فڕه‌نسییه‌كه داوایان له یانه‌كه‌یان كرد نێیمار بفرۆشێت.
L'indifférence selon le @Co_Ultras_Paris, qui chante à gorge déployée " #Neymar Hijo de p…". Ambiance. #PSGRCSA @Europe1 #Europe1 pic.twitter.com/afNLGW8Cqw
— Julien Froment (@JulienFroment) September 14, 2019
هانده‌رانی پاریس سانجرێمان پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ستراسبۆرگ كاتێك ناوی نێیمار خوێنرایه‌وه به‌یه‌كه‌وه فیكه و هۆیهایان لێ‌كرد، زۆربه‌ی هانده‌رانی پارك دێ پرێنس سووكایه‌تییان به نێیمار كرد.
هانده‌رانی پاریس سانجێرمان له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه هاواریشیان ده‌كرد ‘نێیمار كوڕی له‌شفرۆش و سۆزانی’، كه نیمۆ یه‌كه‌م یاریی به درێسی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه ئه‌نجام ده‌دات.
? PSG fans thoughts on Neymar. How does he ever win them back?
— Adriano Del Monte (@adriandelmonte) September 14, 2019