ڕیال مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێ گەیشت

لەگەڵ بەردەوامبوونی ڕۆژەکانی فیفا دەی کە تێیدا هەڵبژاردە نیشتمانییەکان بە یارییە نێودەوڵەتییەکان سەرقاڵ دەکات، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بە (لۆکا یۆڤیچ)ی هیرشبەری سڕبی یانەکە پێ گەیشت.

ڕۆژنامەی ASی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە (یۆڤیچ)دوای دابەزینی بە چەند خولەکێک بەرانبەر هەڵبژاردەی پورتوگال تووشی پێکان هاتوە، بەمەش دەبێتە 10 هەمین یاریزان کە لە ماوەی ڕابردوو تووشی پێکان هاتبێت، دیارترینیان (هازارد و ئیسکۆ و ئاسنسیۆ و ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلین” ئەو کارەش سەر ئێشەیەکی زۆر بۆ زێدان دروست دەکات لەبەر ئەوەی لە هێڵی هێرشبردنی بەهۆی زۆری پێکانی هێرشبەرانی یانەکە، کێشەی بۆ دروست دەبێت.

سەبارەت بە (یۆڤیچ)یش فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی سڕبی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی کردوە کە یۆڤیچ پێکانی هەیە و لە یاری لۆکسمپۆرگیش بەشداری ناکات، هەروەها بڕیارە پشکنینی وردی بۆ بکرێت، تا لە زانیاری ورد لەسەر پێکانەکەی ڕوون بکرێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close