ڤینیسیۆس جۆنیۆر پەیامێک بۆ زێدان دەنێرێت

 

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید پەیامێکی بە زێدانی ڕاهێنەری یانەکەی خۆی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە جۆنیۆر دڵخۆشە بە بوونی لە ریال مەدرید و هەمیشە لە ژێر فەرمانی زێدانی ڕاهێنەر دەبێت، بەڵام یاریزانەکە تەنها یەک داواکاری لە زێدان هەیە ئەویش ئەوەیە کە یاری پێ بکات، بێ ئەوەی گوێ بە شوێنی یاریکردنی بدات لە ڕاست بێت یان چەپ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەڵێت” زیاتر ئەو یاریزانانەی بە پێی ڕاست یاریدەکەن مەیلی ئەوەیان هەیە لە لای چەپ یاری بکەن وەک هازارد بۆ نموونە بەڵام من خەریکە خۆم لەگەڵ شوێنە تازەکەم لە باڵی ڕاست ڕادێنم بۆیە تەنها داواکاری ئەوەم لە زێدان هەیە کە چانسی زیاتری یاریکردنم پێ بدات لە هەر شوێنێک بێت من یاری دەکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا ڤینیسیۆس دەڵێت لە ریال مەدرید مارسیلۆ و کاسیمێرۆ زۆر یاریمەتی منیان دا تا بتوانم باشترین ئاساتی خۆم پێشکەش بکەم، یاری کردنم لە لەگەڵ ریال مەدرید ڕێگای وەرگرتنی پێگەیەکم لەگەڵ هەڵبژاردەی سامبا بۆ خۆشتر دەکات تا بتوانتم لەگەڵ بەرازیل لە مۆندیالی قەتەر ئامادەبم.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close