ڤاڵڤێردی ستایشی گریزمان دەکات و نێیماریش پشت گوێ دەخات

 

دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بارسێلۆنا بەرانبەر ڕیال بیتیس بە ئەنجامی 5-2 ، ئارنیستۆ ڤاڵڤێدری ڕاهێنەری بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی بەو ئەنجامە دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی ئەنتوان گریزمانی کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە ڤاڵڤێردی دەربارەی بردنەوەکە دەڵێت” ئەمڕۆ باش یاریمان کرد گۆڵێکمان لەسەر تۆمار کرا بەڵام توانیمان خۆڕاگر بین و لە کۆتاییدا بە ئەنجامێکی باش سەرکەوتووبین، سەبارەت بە گریزمان ڤاڵڤێردی گوتی ” ئەمڕۆ بۆ گریزمان ڕۆژێکی زۆر گرنگ بوو، بەهۆی بەشداری نەکردنی چەند ئەستێرەیەکی گرنگی یانەکە زۆر پێویست بوو گریزمان ئەمڕۆ خۆی بسەلمێنێت و وەڵامی ڕەخنەگران بداتەوە، ئەویش توانی لە ئاستی پێویست بێت.

سەبارەت بە نێیمار و ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە گوتی ” من گرنگی بە یاریزانانی یانەکەم دەدەم، نێیمار یاریزانی یانەیەکی دیکەیە و یاریزاناین یانەکانی دیکەش هیچ من نیگەران و سەرقاڵ ناکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close