ڤاڵڤێردی هەواڵێکی ناخۆشی لەسەر مێسی ڕاگەیاند

 

دوا بەدوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕ یانەی بارسێلۆنا بە چوارگۆڵی بێ وەڵام بەسەر یانەی ناپۆلی ئیتالی سەرکەوت، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسا سەبارەت بە مێسی هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەران بلووگرانا ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەری بارسێلۆنا گوتی زۆر ئەستەمە مێسی بەهۆی پێکانەکەی بتوانێت لە دەستپێکی یارییەکانی لیکای ئیپانیا بەرانبەر ئاتلەتیک بلباو ڕۆژی هەینی داهاتوو ئامادە ببێت، هەروەها گوتیشی مێسی ئێستا لە بنکەی مەشقی (خوان کامبەر ) مەشقی سادە ئەنجام دەدات، بە قۆناخی چارەسەر وەرگرتنە، بۆیە کارێکی قورسە بتوانێت لە بەرانبەر بلباو ئامادەبێت.

دەربارەی سەرکەوتن بەسەر ناپۆلی گوتی ” یاریزانەکان ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و لەم یارییە توانیمان هەلی زۆر گۆڵی کردن دروست بکەین، هەروەها ڕێگامان نەدا یانەی ناپۆلی هەلی زۆر وەک یاری ڕابردوو دورست بکات، ئەوەش بە خاڵێکی زۆر ئیجابی هەژمار دەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close