ڤاڵڤێردی لە فرۆشتنی یەکێک لە نێوان ڤیدال و ڕاکیتیچ بڕیاری خۆی دا

بەر لە ماوەیەکی کەم لە دەستپێکی لیگای ئیسپانیا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بڕیاری یەکلاکەرەوەی دەکرد سەبارەت بە فرۆشتنی یەکێک لە نێوان ڕاکیتیچ و ئارتۆرۆ ڤیدالی هەردوو ناوەڕاستکاری یانەکە.

لەم بارەیەوە، رۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ڤاڵڤێردی بڕیاری داوە ڕاکیتیچ بفرۆشێت و پارێزگاری لە ڤیدال بکات و لە یانەکەی بهێڵێتەوە، بە پێی ڕۆژنامەکە ڤاڵڤیردی متمانەیەکی زۆری بە ڤیدال هەیە و گوتویەتی نابێت ڤیدال بڕوات ئێمە هیچ یاریزانێکی لە شێوەی ڤیدالمان نییە تا بچین ئەو بفرۆشین، لە هەمان کاتیشدا ڕاهێنەری بارسا ئاماژەی کردوە کە ئەگەر گرێبەستێکی گونجاو بۆ ڕاکیتیچ بێت، ئەوا بێ دوو دڵی دەیفرۆشن.

جێی ئاماژەیە، یانەی ئینتەر میلان نزیکترین یانەیە کە بایەخێکی زۆر بە یاریزانە کڕواتییەکە دەدات، بەڵام یاریزانەکە لە چەند بۆنەی جیاوازدا ڕایگەیاندوە کە نایەوێت ڕیزەکانی بارسێلۆنا جێ بهێڵێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close