زێدان بۆ بەیەکەوە یاریکردنی هازارد و ڤینیسیۆس پلانێکی تازەی دەستپێکرد

 

وا دیارە (زێنەدین زێدان)ی ڕاهێنەری ریال مەدرید نایەوێت تواناکانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەدوای هاتنی هازارد بە فیڕۆ بڕوات، لەبەر ئەوەش ڕاهێنەرە فەرنسییەکە پلانێکی تازەی داڕشتوە بۆ ئەوەی بتوانێت یاری بەهەردووکیان بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ئەو پلانانەی زێدان دەیەوێت لەم وەرزە بەکاری بهێنێت لە مەشقەکانی یانەکە بەرجەستە بووە، زیزۆ دەیەوێت ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە باڵی ڕاست تاقی بکاتەوە، لە چەپیش هازارد یاری پێ بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت هەردوو یاریزانەکە لە کاتی پێویست لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێ بکات، بۆ ئەم مەبەستەش زێدان دەیەوێت زیاتر ڕێنمایی و ئامۆژگاری پێویست پێشکەش بە ڤینیسیۆس بکات تا لەو شوێنە تازەیە خۆی بگونجێنێت.

جێی ئاماژەیە یانەکانی ئای سی میلان و ڤالەند وەلید چاوەڕێی ئەوەن ڤینیسیۆس بە شێوەی خواستن بۆ یانەکەیان بگوازنەوە، بەڵام دەرکەوت کە زێدان یاریزانەکەی بە پلانەکانی خۆی داناوە و دەیەوێت ئەستێرە لاوە بڕازیلییەکە لە یاری کردن بێبەش نەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close