ریال مه‌درید له‌سه‌ر خواستی زێدان ته‌نها یه‌ك یاریزانیتر ده‌گوازێته‌وه‌

پۆل بۆگبا یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد به‌وه‌ ناسراوه‌ قسه‌ زۆر ده‌كات و ناتوانێ به‌رامبه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خۆی بگرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر داوای ریال مه‌درید قسه‌ناكات و دان به‌خۆی داده‌گرێ.

رۆژنامه‌ی ئاس بڵاویكرۆدته‌وه‌، پۆگبا له‌سه‌ر داوای ریال مه‌درید و مینۆ رایۆلای بریكاری یاریزانه‌كه‌ له‌ ئێستادا بێده‌نگ بووه‌ و هیچ شتێك له‌سه‌ر داهاتووی خۆی نادركێنێ، به‌تایه‌بت دوای یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی له‌ وڵاتی ئه‌مریكا هیچ لێدوانێكی بۆ راگه‌یاندنه‌كان نه‌دا، كه‌ ئاستێكی باشی نیشانداو گۆڵێكی بۆ راشفۆرد دروستكرد.

زێدان له‌ ئێستادا ته‌نها ئاره‌زووی هێنانی پۆگبای هاونیشتمانی خۆی ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌ پێناو به‌هێزكردنی ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی و به‌هێزكردنی هێلی ناوه‌ڕاستی كه‌ پێشووتریش خاڵی سه‌ركه‌وتنی زێدان له‌ باشی یاریزانانی ناوه‌ڕاسته‌وه‌بووه‌، گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ سه‌رتای مانگی هه‌شت دواخراوه‌ وه‌ك ده‌رفه‌تێك تا مان یو شووێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاو ده‌دۆزێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close