رۆژنامه‌كانی فڕه‌نسا له‌سه‌ر لێدوانێكی به‌توندی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر نێیمار

به‌هۆی لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێیماری هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی له‌دژی پاریس سانجێرمان و فه‌ڕه‌نسییه‌كان، رۆژنامه‌كان لێی هاتنه‌ده‌نگ و هێرشی تووند ده‌كه‌نه‌ سه‌ر نیمۆ و وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه‌، سبه‌یش نێیمار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاریس له‌ كاتێكدا شه‌ڕی نێوانیان گه‌رمه‌، چونكه‌ خۆی پێشووتر 15 مانی دیاریی كردبوو بگه‌ڕێته‌وه‌.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: نێمیار به‌و لێدوانانه‌ی فه‌ره‌نسای هێناوه‌ته‌ هه‌ژان، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ئه‌وه‌ ده‌كات تا یانه‌ پاریسییه‌كه‌ ناچاربێت بیفررشن.

فراس فووتبۆل، لێدوانه‌كانی وه‌ك بومه‌له‌رزه‌ وایه‌، شه‌ری نێوان خۆی یانه‌ پاریسیه‌كه‌ی راگه‌یاند.

لیكیپ، ئه‌و قسانه‌ی نێیمار كێشه‌ی زۆر به‌دوای خۆی داده‌هێنێت و لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت له‌ نێوان یاریزانه‌كه‌ و پاریس سانجێرمان.

لۆبارزیانی فڕه‌نسی، نییمار به‌ ئاشكرا گاڵته‌ به‌ پاریسییه‌كان ده‌كات، یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سوكایه‌تییه‌كان به‌ پاریس ده‌كات، ئاره‌زووی رۆیشتنی خۆشی به‌ ئاشكرا راگه‌یاندووه‌.

لۆفیگارۆ، نێیمار گاڵته‌ی به‌ پاریسییه‌كان كردووه‌، یه‌كێك له‌ ناخۆشترین شه‌وه‌كانی پاریس سانجێرمان بوو.

هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاماژه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنای ئیسپانی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close