ریال مه‌درید خولی سووپه‌ری ئه‌وروپی ره‌تكرده‌وه

ریال مه‌درید له‌سه‌ر بیرۆكه تازه‌كانی ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتییه تازه‌كان هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به خولی سووپه‌ری ئه‌وروپی و جامی جیهانی یانه‌كان.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، ریال مه‌درید خولی سووپه‌ری ئه‌وروپی له نێوان یانه بژارده‌كانی ئه‌وروپا ره‌تكردۆته‌وه، كه ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت له شوێنی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام بدات.
ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ بیرۆكه تازه‌كه‌ی جامای جیهانی یانه‌كانه كه له 2021 ئه‌نجام بدرێت به‌شێوازێكی تازه، كه له جێگای جامی كیشوه‌ره‌كان به‌ر لهساڵیك پێش مۆندیال به به‌شداری 24 یانه به‌ڕێوه‌بچێت، فیفا ده‌یه‌وێت یانه‌كان به‌مشێوازه‌ی تازه رازی بكات به‌پێدانی پاره‌یه‌كی زۆر به یانه‌كان.
له‌دوو ساڵی داهاتوو مۆندیالی یانه‌كان به‌شێوازه كۆنه‌كه‌ی به‌به‌شداری 7 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.