بایەڕن میونشین 165 ملیۆن یۆرۆی بۆ دوو گرێبەستی گەورە ئامادە دەکات

 

وا دیارە یانەی بایەڕن میونشین نایەوێت چیتر لە میرکاتۆی ئەم هاوینە بێ دەنگ بێت، بەگوێرەی تازەترین هەواڵ یانەی باڤاری بری 165 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەنجامدانی دوو گرێبەستی گرانبەها ئامادەکردوە.

ماڵپەڕی (توتو میرکاتۆ)ی ئیتالی ئاشکرای کردوە کە بایەرن دەستی بە گفتوگۆ کردوە بۆ ئەوەی لیرۆن سانی لە یانەی مانچێستەر سیتی بە بری 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، دوای ئەویش یانەی باڤاری دەیەوێت (نیکۆلاس پیپی) ئەستێرەی یانەی لیلی فەرنسی بەبری 75 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە ئۆلی هونێس، سەرۆکی یانەی بایەڕن بڕیاری داوە لە هاوینە میرکاتۆیەکی نموونەیی ئەنجام بدات و پارەیەکی باش بۆ تۆکمە کردنی رێزەکانی بایەڕن میونشین سەرف بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close