یاریزانێكی ئارجێنتینا له لایه‌ن بهڕازیلیهكانهوه دزیمان لێكرا و قسه‌كانی مێسی راستن

پارادێسی ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا دوای كۆتایی هاتنی كۆپا ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌م ، له‌سه‌ر هێرشه‌كانی یاریزانانی به‌ڕازیل وه‌ڵامێكی توندی ئه‌و یاریزانانه‌ی دایه‌وه كه لێدوانیان دژی مێسی دابوو پاڵپشتی خۆی بۆ مێسی راگه‌یاند.
پارادێس بۆ پێگه‌ی فۆكس سپۆرت ده‌ڵێت: ئێمه دزیمان لێكرا، به‌ڵام هیچ شتێكمان له‌ده‌ست نایه‌ت، ئیستاش دڵته‌نگین به‌و رووداوانه‌ی یاریی به‌رامبه‌ر به‌ڕازیل له‌دژی ئێمه روویاندا، كاتێك سه‌یری لێدانه‌كان ده‌كه‌یت كه له ئه‌گوێر و ئۆتامێندی ده‌درێت هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌م.
پارادێس له‌سه‌ر قسه‌كانی مێسی وتی: هه‌موو قسه‌كانی لیۆ ته‌واون و من له‌گه‌ڵیدام به‌تایبه‌ت كه وتی جامه‌كه بۆ به‌ڕازیل ئاماده‌كراوه.