نهێنی په‌یوه‌ندی نه‌كردنی دیلێخت به‌ بارسێلۆنا ئاشكرابوو

هه‌وادار و خۆشه‌وه‌یستانی بارسێلۆنا تووشی شۆكبوون كاتێك بیستیان دیلێختی به‌رگریكاره‌ لاوه‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌یاكس په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ ناكات، چونكه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو ئه‌و یاریزانه‌ رووبكاته‌ یانه‌ی بلاوگرانا.

رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی نزیك له‌ بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ نهێنی نه‌هاتنی دیلێخت بۆ بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به‌ موچه‌ی ساڵانه‌و هه‌بووه‌، له‌ كاتێكدا ئاماده‌بوو 75 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات، به‌ڵام موچه‌ی ساڵانه‌ی ته‌نها 8 ملیۆن بۆ دانابوو.

دیپۆرتیڤۆ نووسیویه‌تی، یۆڤێنتۆس بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ئاماده‌یه‌ موچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆ به‌ دیلێخت بدات، ئه‌مه‌ش واتا ته‌نها 10 ملیۆن زیاتر له‌ بارسێلۆنا ده‌دات.

مینۆ رایۆلای به‌رگریكاری یاریزانه‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ ئاشكرای كردوووه‌ دیلێخت به‌ مه‌رجه‌ كه‌سییه‌كانی یۆڤێنتۆس رازی بووه‌ ته‌نها ماوه‌ گرێبه‌ستی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس واژۆ بكرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close