ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌شتی كه‌نه‌دای نه‌كردووه‌

 

ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ شاندی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ راهێنه‌رایه‌تی زێدانی فه‌ڕه‌نسی به‌ره‌و وڵاتی كه‌ندا گیشتیان كرد، به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌كان، به‌ڵام ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكار له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ گه‌شتی نه‌كردووه‌.

شاندی ریال مه‌درید به‌ 29 یاریزانه‌وه‌ به‌ره‌و شاری مۆنتریالی كه‌ندی گه‌شتی كردووه‌، تا ئاماده‌كاری بكات، به‌ڵام ئیسكۆ به‌هۆی نه‌خۆشی خێزانه‌كه‌ی نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیان بڕوات، ده‌سته‌ی راهێنه‌رانیش له‌م بارودۆخه‌ی ئیسكۆ ئاگادارن، هه‌ركاتێكیش خێزانی ئیسكۆ منداڵه‌كه‌ی بوو ئه‌وا ئیسكۆی ناوةراستكار په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات.

دوێنێ له‌ پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی ریال مه‌درید ئیسكۆ ئاماده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ ناكاوی خێزانه‌كه‌ی نه‌یتوانی بۆ كه‌نه‌دا بچێت.جگه‌ له‌ ئیسكۆ، فاییخۆ و سیبایۆس و ڤاڵڤێردی میلیتاو و كاسیمێرۆ به‌هۆی یاریی كردن بۆ هه‌لبژارده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا نین، ریال مه‌درید ئاماده‌كارییه‌كانی تا رۆژی پێنچ شه‌مه‌ 18 ته‌مووز له‌ كه‌نه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ دواتر رووده‌كاته‌ ئه‌مریكا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close