گاریس بەیل گرێبەستێکی خەیاڵی لە چین پێگەیشت

 

لە گەرمەی میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، گاریس بەیل هێرشبەری ریال مەدرید گرێبەستێکی بە مووچەیەکی خەیاڵی لە یانەیەی چینی پێشکەیشتوە.

بەگوێرەی بەرنامەی (ئیل تشێرنگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی یانە چینییەکە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ئامادەیە بری 40 ملیۆنی ساڵانە وەک مووچە بە یاریزانە وێزییەکە بدات ئەوەش یەکێکە لە بەرزترین مووچەی یاریزانانی تۆپی پێ دوای لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا وەربگرێت، هەروەها لە بەرنامەکەدا هاتوە کە ریال مەدرید ئەو گرێبەستەی یانە چینییەکە قبوول نەکردوە ، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە یانە چینییەکە دەیەوێت بەیل بەخۆڕایی بۆ ڕیزەکنی بگوازێتەوە و تەنها مووچە بەرزەکەی لەکۆڵ ریال مەدرید بکاتەوە، ئەوەش لە مێرەنگی ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە.

ئاشکرایە کە ریال مەدرید دەیەوێت گاریس بەیل بفرۆشێت یان لەگەڵ یاریزانێکی دیکە بیگۆڕێتەوە، تا ئێستاش هیچ دەستەوارەیەکی گونجاوی بۆ بەڕێکردنی یاریزانە وێلزییەکە پێ نەگەیشتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close