نێیمار ده‌ستی به‌یاخیبوون كرد و پاریس سانجێرمان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ئه‌مرۆ دووشه‌مه بڵاویكردۆهوه نێیمار له راهێنانه‌كانی تیپه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بووه، كه ده‌ستیان به ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی یانه‌كه كردووه.
یانه پاریسییه‌كه له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 8 تهمووز نێیمار له‌یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی و راهێنانی یانه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی دابێت، پاریس دووپاتیكردۆته‌وه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی نێیمار دانین، بۆیه‌ش یانه‌كه رێكاری گونجاو دژی نیمۆ ده‌گرێته‌به‌ر.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌م دوایانه ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نییماری ته‌مه‌ن 27 ساڵان بۆ بارسێلۆنا دووپاتده‌كه‌نه‌وه، به‌وه‌ی نییمار ئێستا له‌هه‌موو كات رۆیشتنی له یانه پاریسیه‌كه نزیكتره، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌رگای به‌ڕووی نێیماردا كرده‌وه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت یانه‌كه جێبێڵێت.
Club statement – Neymar Jr ?
? https://t.co/4b7RnN0qle pic.twitter.com/f0AJIX9qLf
— Paris Saint-Germain (@PSG_English) July 8, 2019