مێسی دووچاری سزایه‌ك ده‌بێته‌وه هه‌رگیز چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد

ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای لیۆنێل مێسی نزیكه له‌وه‌ی سزایه‌كی قوورس بدرێت به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی دژی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور دابووی، ئه‌وانی به‌گه‌نده‌ڵ ناوبردبوو.
مێسی كاتێك له پێشكۆتایی دژی به‌ڕازیل (2-0) دۆڕان هێرشی كرده سه‌ر ناوبژیوان و به لایه‌نگری بهڕازیلییهكانی ناوبرد، دواتر له به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می جامه‌كه ئاماده‌نه‌بوو میدیلیای برۆنز وه‌رگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی گه‌نده‌ڵیه‌كانی كۆنمیبۆل نه‌بێت.
به‌پێ ماده‌ی حه‌وته‌می یاساكانی كۆنمیبۆل، هاتووه، هه‌ر یاریزانێك ناوی ئه‌ندامانی بزڕێنێت و قسه‌یان پێبڵێت، ئه‌مه‌ش به سه‌رپێچی داده‌نرێت و ده‌بێت سزا بدرێت.
ئه‌گه‌ر مێسی سزاكه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت ئه‌وا ماوه‌ی دوو ساڵ له یاریی كردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بێبه‌شده‌بێت، واتا ناتوانێ به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی 2022 و بكات، ته‌نانه‌ت ناتوانێ له كۆپا ئه‌مریكای داهاتووش له 2020 به‌شداری بكات.
كلاودیۆ تابیا سه‌رۆكی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا ره‌تی كرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر قسه‌كانی مێسی بكات، چونكه پێی وایه مێسی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ سزا ده‌درێت.