هازارد پێی له‌تۆپ نه‌داوه‌ ریال مه‌درید پاره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌

دوای ته‌نها 27 رۆژ له‌ راگه‌یاندنی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ هازارد، كارگێڕی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتووبوو له‌ به‌ده‌ستهێناوه‌هی ئه‌ پاره‌ی خه‌رجی كردووه‌.

ریال مه‌درید به‌ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ گرێبسه‌تی له‌گه‌ڵ هازاردی به‌لجیكی و یاریزانه‌ی یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی كرد، رۆژی 7 مانگی رابردوو گریبه‌سته‌كه‌ی راگه‌یاند.

كارگێڕی یانه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ستهوێنانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ چه‌ند یا یزانێكیان له‌ یانه‌ پاشایه‌كه‌ فرۆشت، كه‌ له‌ پلانه‌كانی زێدانی راهێنه‌ردا نه‌بوون، له‌وانه‌ یۆرێنتی به‌ 30 ملیۆن یۆرۆ به‌ ئاتلێتیكۆ مه‌درید فرۆشت، كۆڤاسیچ به‌ بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ به‌ چێڵسی و رائول دی تۆماسی به‌ 20 ملیۆن یۆرۆ به‌ بێنفیكا فرۆشت، به‌مه‌ش ئه‌و پاره‌ی خه‌رجی كردبووه‌ گه‌ڕاندیه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئاس بڵاویكردۆته‌وه‌ ریال مه‌درید له‌ ماوه‌ی 27 رۆژ واتا تا 3 ته‌مووز كه‌ دی تۆماسی فرۆشت، پاره‌ی كڕینی هازاردی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close