به‌ڕازیل دوای بردنه‌وه‌ی له ئارجێنتینا 5 ریكۆردی نوێی تۆمار كرد
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه به‌ڕازیل له یاریی پێشكۆتای كۆپا ئه‌مریكا به دوو گۆڵی خاوێن له ئارجێنتینای برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی له‌وێش چاوه‌ڕیی براوه‌ی چیلی و پیرۆ ده‌كات، به‌ڕازیل به‌م بردنه‌وه‌ی 10 ژماره‌ی نوێ تۆمار كرد كه ده‌مێكه هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی سامبای نه‌كردووه.
1- به‌ڕازیل له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1979 وه له كۆپا ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می له سه‌رتادا تۆمار كردبێت نه‌دۆڕاوه، واتا 51 یارییه له‌م پاڵه‌وانێتیه گۆڵی یه‌كه‌می كردبێت نه‌دۆڕاوه.
2- سكالۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینا یه‌كه‌م راهێنه‌ره دوو یاریی سه‌ره‌تای به هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بدۆڕێنێت، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1975 ئه‌مه رووی نه‌داوه، كه‌و ئه‌و كات سیزار میلۆتی راهێنه‌ری تاتنگۆ هه‌مان شتی به‌سه‌ر هاتووه.
3- به‌ڕازیل هیچ یارییه‌كی له‌سه‌ر یاریگای خۆی به ئارجێنتینا نه‌دۆڕاندووه، وه له كۆی 8 یاریی كۆتایی نێوانیان له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان پیی نه‌دۆڕاندووه.
4- ئه‌لیسۆن پیكه‌ر، له‌كۆی 9 یاریی رابردووی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیتییه‌كان گۆڵه‌كه‌ی به پاكی راگرتووه و هه‌موو هێرشه‌كانی به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه.
5- مێژوو له‌به‌رژوه‌ندی به‌ڕازیله چونكه پێشووتر چوارجار كۆپا ئه‌مریكا له‌وڵاتی به‌ڕازیل به‌ڕیوه‌چووه هه‌ر خۆی بۆته پاڵه‌وان، ئه‌مجاره‌ش چۆته كۆتایی و له پێنجه‌م نزیكه.