به‌رشه‌لۆنه بوایه كۆتاییه‌كه به‌مجۆره نه‌ده‌بوو
هه‌وراز كاوه
ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی یاریی كۆتایی ڕیاڵ و به‌رشه ده‌بوو بێگومان یارییه‌كه زیاتر چه‌ندین كاتژمێر قسه‌و باسی هه‌ڵده‌گرت، چونكه خودی ئه‌و دوو یانه‌یه ته‌نانه‌ت یوفایش له‌به‌ر لایه‌نی بازرگانی پلیته‌كانی یاریگا پێیان خۆشه ئه‌وان بگه‌نه شانۆی كۆتایی، له كاتێكدا زۆربه‌ی ئینگلیزه‌كان به بیانووی دووری ئازه‌رباینجان گه‌شتیان بۆ باكۆ نه‌كرد به بیانووی دووری نێوان هه‌ردوو وڵات، له كاتێكدا نزیكه‌ی چواردە هه‌زار پلیتی یارییه‌كه‌ی چێڵسی و ئه‌رسیناڵ گه‌ڕێنرایه‌وه و نه‌فرۆشرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رشه له كۆتایدا به‌ركام له‌و دووانه بكه‌وتایه بێگومان وه‌ك یاریی كۆتاییه‌كانی پێشوو پلیته‌كان نرخی ده‌بووه (4000) یۆرۆ، له كاتێكدا ئینگلیزه‌كان هه‌موو ساڵێك له خولی ناخۆی خۆیان چه‌ندین جار یاریی ڕكابه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانیان ده‌بینن و كه‌متر خۆیان له قه‌ره‌ی گه‌شتێكی بێ تام ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌مه‌ش هه‌روایه بۆ بینه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كیشوه‌ره، به تایبه‌تی جه‌ماوه‌ر زیاتر دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو لایه‌نه‌كه‌ی ئیسپانیا، یان كه‌متر داده‌نیشن شرۆڤه‌ی یاریی تۆتنهام و لێڤه‌رپوول ببینن، یاخود زۆرێك گرنگ نییه بۆیان كێ ده‌یباته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی به كورته نامه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كه بزانن کافییە.
له‌سه‌ر ته‌كتیكی یاریی كۆتایی شه‌وی پێشوو بێگومان پێشتر هه‌ندێك قسه و باسی گرنگم ته‌ته‌ڵه و بێژنگ كردبوو، بۆیه كاتێك دوای پارشێو له ئۆفیسه‌كه‌م دانیشتم ویستم كۆپی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی پێگه‌ی كوره‌ی عه‌ره‌بیتان بۆ به كوردی بكه‌م، تا بزانن هه‌موو لا كۆتایی ئینگلیزەکانیان به‌لاوە گرنگ نه‌بووه و ته‌نیا وه‌كو یارییه‌كی پرێمه‌رلیگی ئاسایی ته‌ماشاكراوه.
ماڵپەڕی كووڕه نووسیویەتی:
وه‌كو هه‌میشه یۆرگن كڵۆپ به پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی (4ـ3ـ3) یاریی ده‌كرد. گۆڵچی ئه‌لیسۆ له پێشیه‌وه ئارنۆڵد و ڤاندایك و ماتیب و رۆبرتسۆن هه‌بوون. سیانه‌ی ناوه‌ڕاست فیناڵدۆم و هندرسۆن و فابینۆ پێكیان ده‌هێنا، هه‌رچی هێڵی پێشه‌وه‌یه سه‌ڵاح و مانی و فێرمینهۆ یاوه‌ربوون. كڵۆپ به هیچ جۆرێك له ماوه‌ی (58) خوله‌كدا سوودی له تواناكانی فێرمینهۆ نه‌بینی، تا دواتر ئۆرێگی خسته جێگای و به گۆڵی دووه‌م یارییه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێگه‌كه ده‌نووسێت یانه‌ی ڕیدز له‌ڕووی هونه‌ری و جه‌سته‌یی له گێمی یه‌كه‌م سه‌ركه‌تووبوون، ئه‌ویش كاتێك به‌هۆی گۆڵه‌كه‌ی سه‌ڵاح به په‌نارتی له خووله‌كی دووی سه‌ره‌تای یارییه‌كه خستییه تۆِره‌كه‌وه، دوای ئه‌مه ڕێگای زیاتر بۆ ده‌رچوونی ناوه‌ڕاستكاران هندرسۆن و فیناڵدۆم كرایەوە، تا وزه به دووانه‌ی لاكان ئارنۆڵدو و ڕۆبیرتسۆن بده‌ن و گوشاری زۆرتر بكه‌ن.
پۆچۆتینۆ سه‌ره‌تا به پلانی (4ـ2ـ3ـ1) ده‌ستپێكرد. گۆڵچی لۆرێس و به‌رگری دێرفێریلد و فیرتۆنگین و ڕۆز و ترایپه‌ر، هه‌روه‌ها دووانه‌ی به‌رده‌م مو‌سا سیسیكۆ و هاری وینكس بوون. ناوه‌ڕاستكاران سۆنگ و دایلی ئالی و ئه‌ریكسۆن، نووكی پێشه‌وه هاری كین دانرابوو. دیاره گۆڵی یه‌كه‌م له‌وكاته زووه‌دا ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆككرد، بۆیه به ناچاری پلانه‌كه‌ی گۆڕییه سه‌ر (4ـ4ـ2) به‌ڵام به نه‌خۆشكه‌وتنی ناوه‌ندی تیپه‌كه به تایبه‌تی لاوازی ئاستی وینكس و سیسیكۆ كه توانایان نه‌بوو به‌سه‌ر خێرایی ڕكابه‌ره‌كانیاندا سه‌ربكه‌ن، ئه‌وه هێڵی به‌رگریشیان تووشی داڕمان هات و كه‌متر ده‌یانتوانی بێنه پێشه‌وه بۆ دروستكردنی هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه. كه دواتر ئه‌و دووانه‌ی خسته‌ده‌ره‌وه و لۆكاس مۆرا و ئیریك دایری هێنا، به‌وه‌ش سێ یاریزانی له ناوه‌ند بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی یارییه‌كه دانا، تاڕاده‌یه‌ك ڕێگری باشیان له بیناكردنی هێرشی ڕكابه‌ر ده‌كرد، خوله‌كه‌كانی كۆتایی ده‌بوو تۆتنهام زیاتر هه‌وڵی یه‌كسانی بده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی جێگیری ئاستی هونه‌ری و جه‌سته‌یی به‌رگری و ناوه‌ندی ریدز بۆشایه‌كی زۆریان خستبوو نێو بۆكسی گۆڵی به‌رامبه‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌ڵاح و مانی و میلنه‌ر به خراپی له‌گه‌ڵ كۆتاله‌مسه‌ی تۆپه‌كان مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد و لاوازبوون له گه‌یاندنی به تۆڕی گۆڵه‌كه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌لیسۆ به ئاسته جێگیره‌كه‌ی توانی هه‌شت تۆپی تووندی هێرشبه‌ره‌كانی تۆتنهام له گۆڵه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه و جامه‌كه‌یان برده‌وه. له كۆتایدا ئه‌مه ته‌واوی شرۆڤه‌ی پێگه‌ی كوڕه‌بوو بۆ یارییه‌كه، به دڵنیاییه‌وه به‌رشه و ڕیاڵ بوایه لایه‌نی هونه‌ری ئه‌م كۆتاییه ئه‌وه‌نده لاواز نه‌ده‌بوو.