بارتۆمیۆ بە تەلەفۆنێک بۆ هاوسەری ڤاڵڤێردی داهاتووی یانەکەی یەکلایی کردەوە

دوای چەند ڕۆژێک لە کۆبوونەوەی بەردەوام تاوتوێ کردنی بارودۆخی یانەی بارسێلۆنا داهاتووی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا یەکلایی کرایەوە و بڕیار درا بۆ وەرزی داهاتووش لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە (بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دوای دوو شکستی یانەکە بەرانبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ و جامی شا بەرانبەر ڤالەنسیا و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجەمەنی یانەکە بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسەرەکەی ڤاڵڤێردی بڕیاری کۆتایی داوە و بەوی گوتوە کە ڤاڵڤێردی لە شوێنەکەی خۆی دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا ڕاهێنەرەکە پشووی تایبەتی خۆی بەسەر دەبات.

لە هەواڵەکەدا هاتوە کە بەر لەو تەلەفۆنە بارتۆمیۆ لەگەڵ مێسی لەسەر مانەوەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری تەمەن 55 ساڵ ڕێک کەوتبوو، لەبەر ئەوەی هەرەیەک لە مێسی و پیکێ لە نێو یاریزانان گەورەترین پشتگیری لە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close