به‌وێنه.. ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ستیدان و دواتر په‌نجه‌ی په‌شیمانی بۆ گهستوون

چه‌ند یاریزانێكمان هه‌یه له قۆتابخانه و كاستیای ریال مه‌درید پێگه‌یشتوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیووه یاریی بۆ تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید بكه‌ن، دواتر روویان له شوێنی تر كردووه و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك دره‌وشاونه‌ته‌وه، مێرێنگێش په‌نجه‌ی په‌شیمانی بۆیان گه‌ستووه، لێره‌دا ئه‌و یاریزانانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه به‌م بارودۆخه له ریال مه‌درید تێپه‌ڕیون.
ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆ، یاریی بۆ هه‌موو تیپه‌كانی ریال مه‌درید كردوو جگه له تیپی یه‌كه‌م، كه ته‌نها یه‌ك خولهك یه‌رامبه‌ر رایسینگ سانتاندێر یاریی كرد، دواتر روویكرده یانه‌كانی بۆڵتۆن و فیۆرێنتینا و سه‌نده‌رلاند له 2016 په‌یوه‌ندی به چێڵسیه‌وه كردوو پرێمه‌رلیگ و یۆرۆپا لیگی له‌گه‌ڵ بلوزی له‌نده‌نی بردۆته‌وه، ئێستاش ریال مه‌درید له به‌رگری چه‌پ كێشیهی زۆری هه‌یه.
زی رۆبێرتۆ، له وه‌رزی 1997 1998 زی رۆبێرتۆ ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو، به‌ڵام به درێژای دوو وه‌رز ته‌نها بیست و یه‌ك یاریی به‌شداریكرد، دواتر زی رۆبێرتۆ بوو به یه‌كێك له باشترین ناوه‌ڕاسته‌كانی جیهان و یاریی بۆ بایر لیڤه‌ركوزن و بایرن میونشن كردوو چه‌ندین نازناوی برده‌وه.
خوان فران، یه‌كێك له باشترین به‌رگریكارانی جیهان، كه له قۆتابخانه‌ی مێرێنگێ پێگه‌یشتووه، ده‌رفه‌تی یاریی كردنی له مێرێنگێ كه‌م بوو، ته‌نها 11 یاریی به‌شداریكرد بۆیه رووی كرده ئۆساسۆنا و دواتریش ئاتلێتیكۆ مه‌درید.
فابینهۆ، یه‌كێك له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی جیهان، كه ئێستا یاریی بۆ لیڤه‌رپوول یاریی ده‌كات، به‌ڵام له مێڕێنگێ ته‌نها یه‌ك یاریی له لالیگا به‌شداریكرد، دژی مالاگا، ئه‌وه‌یش 14 خولهك بوو، كه‌چی توانی ئاسیستێك بدات، دواتر چووه مۆناكۆ و بووه پاڵه‌وانی خولی فڕه‌نسی، ئینجا روویكرده لیڤه‌رپوول و ئێستا له یاریی كۆتای چاممپیۆنزلیگه.
سامویل ئیتۆ، له ریال مه‌درید كه‌م به‌شداری ده‌كر بۆیه روویكرده ریال مایۆركا، له‌وێ بارسێلۆنا ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی بۆخۆی رفاند، كه دواتر توانی شه‌ش نازناو له یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بباته‌وه و له‌گه‌ڵ ئینته‌ریش سێ نازناو له‌یه‌ك وه‌رز.
خوان ماتا، یه‌كێك بوو له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید، به‌هۆی كه‌می به‌شداریكردن روویكرده ڤاڵێنسیا، دواتر دره‌وشایه‌وه و په‌یوه‌ندی به چێڵسیه‌وه كرد له‌وێ توانی یۆرۆ لیگ چامپیۆنزلیگ و پرێمه‌رلیگ بباته‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ مان یونایتد جاڕیكیتر یۆرۆلیگی برده‌وه.
نیگریدۆ، هه‌مان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ماتا له ریال بوو نیگریدۆش له‌وێبوو، دواتر چووه سێڤیا و ئینجا بۆ مان سیتی، كه نازناوی پرێمه‌رلیگ و جامی ئینگڵته‌ڕای برده‌وه.