یانەی یۆڤێنتۆس 4 ڕاهێنەر بۆ شوێنگرتنەوەی ئالیگری دیاری دەکات

دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دیاری دەکرێت

 

دوای ڕۆیشتنی ئالیگری لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی یۆڤێنتۆس، یانەی خانمە پیرەکە بەدوای ڕاهێنەرێکی شیاو دەگەڕێت و بەگوێرەی تازەترین هەواڵەکانیش یانەکە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بژاردن لەنێوان 4 ڕاهێنەری ناسراو دەکات.

لەم بارەیەوە (دی ماریزیۆ)ی ڕۆژنامەنووسی متمانە پێکراوی سکای سپۆرتس ڕایگەیاندوە کە کارگێڕی یانەی یۆڤی چاوەڕێی تەواو بوونی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپا لیگ دەکەن، ئەو کات ڕاهێنەری یانەکە دیاری دەکەن، بۆ ئەمەش یۆڤێنتۆس (ساری) وەک بژاردەی یەکەم دەستنیشانکردوە و (ئینزاگی) وەک پلانی دووەم و هەروەها کلۆپ و بۆتەچینۆ لەنێو بژاردەکانی یۆڤی هەن، گەر بتوانن یەکێک لەو دوو ڕاهێنەرە لەدوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕازی بکەن.

ئاشکرایە کە ئالیگری دوای پێنج ساڵ لە ڕاهێنەرایەتی یۆڤێنتۆس و بەدەستهێنانی چەندین نازناو لەم ماوەیەدا وازی لە پۆستەکەی هێنا و دوێنێش دوایین یاری خۆی لەگەڵ یانەکە ئەنجامدا و تێیدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرانبەر سامبدۆریا شکستی خوارد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close