سەلاح لە بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی مێژوویی نزیک دەبێتەوە

وێرای لاوازبوونی چانسی محەمەد سەلاح لە بردنەوەی هەردوو ناسناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە، بەلام ئەستێرە میسرییەکە لە بەدەستهێنانی ناسناوێکی کەسی گرنگ زۆر نزیک بووەتەوە.

سەلاح تەنها 90 خولەکی لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی بۆ دووەمین وەرز بەسەر یەکەوە ببێتە گۆڵکاری پرێمەرلیگی ئەم وەرزەش، ئەستێرە میسرییەکە کە 22 گۆڵی تۆمار کردوە، بە جیاوازی 2 گۆڵ لەپێش ئۆبامیانگی هێرشبەری ئارسناڵ و ئەگوێرۆی هێرشبەری مانچێستەر سیتی و سادیۆ مانی هاوڕێی لە یانەی لیڤەرپوولە، بۆیە لەگەڵ ئەوەی تەنها یەک گەڕی پرێمەرلیگ ماوە، سەلاح زۆرترین چانسی هەیە کەببێتە گۆڵکار لەبەر ئەوەی ئەویش لە یاری بەرانبەر ولفرهامتۆن دەگەڕێتەوە و چانسی گۆڵکردنی دەبێت تا جیاوازییەکە زیاتر بکات، ئەم دەستکەوتەش ئەگەر بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەستێرە میسرییەکە و بە مێژوویی هەژمار دەکرێت، جگە لەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کە سەلاح یاریزانی یەک وەرز نییە.

ئاشکرایە کە سەلاح بەهۆی ڕێنماییەکان و یاساکانی فیفا بۆ پاراستنی یاریزانان ناتوانێت ئەمشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر بارسێلۆنا یاری بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close