ڕاهێنەری بارسێلۆنا لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری لیڤەرپوول ڕاگەیاند

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری گەڕانەوەی یانەی بارسێلۆنا بەرانبەر یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای ئەنفیڵد لە میانەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لیستی ئەو یاریزانانەی یانەکەی دیاری کرد کە گەشتی ئینگلتەڕا دەکەن.

بەگوێرەی لیستەکە هەموو ئەستێرەکانی یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەن، تەنها عوسمان دیمبلی نەبێت کە بەهۆی پێکانی یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر سیلتا فیگۆ ناوی دوورخراوەتەوە، ئەوەی خوارەوە لیستی یاریزانانی بارسێلۆنایە بۆ ئەو یارییە:

تێرشتیگن، سیلیسین ، پیکێ، جۆردی ئەلبا، سیمیدۆ ، ڕاکیتیچ، سێرجیۆ بۆسکێتس، کۆتینۆ، ئارسەر، مێسی ، ڕافینیا، مالکۆم، مۆریلۆ، ئۆمتیتی، لینگلیت، پرینس بواتینگ، سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ، ڤیدال، ڤێرمایلین، ئەلینیا، پێینا، سوارێز ، واگۆ.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close