ڤیدیۆ .. سەلاح بە پێیەکانی خۆی دەڕوات و هاندەرانیش چەپڵەی بۆ لێدەدەن

دوای ئەوەی محەمەد سەلاح لە گێمی دووەمی یاری دوێنێ شەوی لیڤەرپوول بەرانبەر نیوکاسڵ تووشی پێکان لەسەری هات و هەوادرانی شۆک کرد، میدیا ئینگلیزییەکان و کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری هەواڵی دڵخۆشکەریان لەسەر یاریزانە میسرییەکە بڵاوکردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (زا سەن) و قسەکانی محەمەد سەعدون کەواری بێژەری بین سپۆرتس سەلاح بارودۆخی باشە و دوای یارییەکە قسەی ئاسایی لەگەڵ کلۆپ و هاوڕێیانی کردوە هەروەها لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان ماوەتەوە و بۆ نەخۆشخانە نەگوازراوەتەوە بۆیەش تاقمی پزیشکان پێیان وابووە کە بارودۆخی سەلاح مەترسیدار نییە وەک پێشبینی دەکرا، لەو گرتە ڤیدیۆییەش سەلاح دەردەکەوێت کە بە پێیەکانی خۆی بە ئاسایی دەڕوات و هاندەرانی لیڤەرپوولیش بە چەپڵە و زۆر بەگەرمی یاریزانەکەیان لە یاریگا بەڕێ دەکەن.

جگە لەوەش سەبارەت بە کاریگەری لێدانەکە لەسەر سەری سەلاح ڕۆژنامەی زا سەن ئاماژەی کردوە کە دوای پێکانەکە سەلاح لە ژوورەوە دانیشت و زۆر بە ئاسایی سەیری دوا خولەکەکانی یاری بەرانبەر نیوکاسلی کرد.

لەکۆتاییشدا دایان لۆفرین بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول و هاوڕێی نزیکی سەلاح لە پۆستێکدا هیوای گەڕانەوەی خێرای بۆ سەلاح خواستوەوە دەڵێت نیگەران مەبن سەلاح زۆر باشە و لە یاری داهاتوودا وەک دێوەزمە دەیبیننەوە.

دواترین ڤیدیۆی سەلاح کاتێک یاریگا جێدەهێڵێت:

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close