ڕاستی پێکانەکەی محەمەد سەلاح ئاشکرا کرا

هەواڵی پێکانی کتوپڕی محەمەد سەلاحی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول دوێنێ شەو لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان و هەندێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە و هەرایەکی گەورەی لە نێو هەوادارانی ڕێدز نایەوە.

بەگوێرەی تازەترین هەواڵەکان، پێی سەلاح لە مەشقەکانی دوێنێ کەمێک ئازاری پێگەیشتوە و بریندار بووە، ئەو دیمەنەش لە لایەن چەند هەوادارێکی یانەکە بینراوە و لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان باسی لێوە کراوە و بڵاوکراوەتەوە، میدیاکانیش هەر بە پشت بەستن بەو هەواڵە باسی پێکانی محەمەد سەلاحیان کردوە، لە کاتێکدا یانەی لیڤەرپوول تا ئەو ساتەش هیچ هەواڵێک یان ڕاگەیانراوێکی فەرمی لەو باریەوە بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها زۆربەی میدیا گەورەکانی جیهان هیچ شتێکی فەرمییان ڕانەگەیاندوە و بە پێچەوانەشەوە لە پێکهاتە پێشبینی کراوەکانیش بۆ یارییەکەی سبەی ناوی سەلاح لە پێکهاتەی سەرەکی هەیە، لە لایەکی دیکەوە زۆر لە ماڵپەڕەکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشبینی دەکەن ئەوە یارییەکی یۆرگین کلۆپ بێت بۆ ئەوەی پلانەکانی ڤالڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بشڵەژێنێت.

لەلایەکی دیکەوە مالپەڕی (ئەنفیلد)ی تایبەت بە یانەی لیڤەرپوول ڕایگەیاندوە کە هەردوو یاریزان فابینیۆ و فێرمینیۆ بە تەواوی ئامادەن و لە پێکانەکان چاکبوونەتەوەو دەتوانن بۆ یاری سبەی بەرانبەر بارسێلۆنا یاری بکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close