محەمەد سەلاح بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک هەرا دەنێتەوە

دوای محەمەد سەلاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول وێنەیەکی خۆی لەکاتی خواردنی پیتزا لە ئەمەریکا لەسەر پەیجی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە، وێنەکە هەرایەکی گەورەی لە نێو هەوادارانی ڕێدز نایەوە.

سەلاح لە لەم وێنەیەدا کە هەوادارانی یانەکەی پێی نیگەران بوون، لە ڕێستورانتێک دانیشتوە و پیتزای لەبەردەمە و نووسیویەتی ” کاتێک لە نیویۆرک بیت، بیخۆ وابزانە لە رۆمای “، لێرەدا هەودارانی لیڤەرپوول لەوە نیگەرانن کە سەلاح لە هەستیارترین ساتدا یانەکەی جێهێشتوە و بۆ نیویۆرک گەشتی کردوە تا لەوێ خەڵاتی کاریگەرترین 100 کەسایەتی جیهان لە گۆڤاری (تایم) وەربگرێت، هەواداران کە بە ڕۆیشتنی سەلاح بۆ ئەمەریکا ئاگادارنەبوون و شۆک بوون، پێیان وایە باشتر وابوو سەلاح لەگەڵ یانەکەی بێت بەر لە یارییە گرنگەکانی دوایین هەفتەکانی پرێمەرلیگ و هەردوو یاری بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەی گەشتی ئەمەریکا هیلاکی دەکات.

یەکێک لە هاندەرانی لیڤەرپوول نووسیویەتی “بۆچی تۆ لە ئەمەریکای لە کاتێکدا یانەکەت چەندین یاری گرنگ چاوەڕێی دەکات؟”، یەکێکی دیکەش دەپرسێت ” پادشاکەم بۆچی لەو ئەمەریکای ؟ من زۆرم خۆش دەوێی”.

جێی ئاماژەیە کە سەلاح لە لایەن گۆڤاری تایمی ئەمەریکی خەڵاتکرا، دوای ئەوەی بە یەکێک لە کاریگەرترین 100 کەسایەتی لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژێردرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close