پەناڵتیەکەی سەلاح بەرانبەر کاردیف هەرا دەنێتەوە

جارێکی دیکە لەسەر هەژمار کردنی پەناڵتی بۆ محەمەد سەلاحی ئەستیرەی میسری یانەی لیڤەرپوول هەرا دروست دەکات و ڕووبەڕووی شاڵاوێکی گەورەی ڕەخنە دەبیتەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (goal) بڵاویکردوەتەوە کە (نیل وارنۆک) ڕاهێنەری کاردیف سیتی ئەو لێدانە سزایەی بە (پەناڵتیە نەرمەکە) وەسف کردوە، وارنۆک دەڵێت” هیچ پێویستی نەدەکرد ناوبژیوان پەناڵتیەکی لەو شێوەیە هەژمار بکات، ڕاستە بەرگریکاری ئێمە دەستەکانی لە سەلاح ئاڵاندبوو، بەڵام بێ هیچ فاولێک سەلاح لەسەر شێوازی تۆم دالی پاڵەوانی مەلەوانی بەریتانی خۆی هەڵدا و ناوبژیوانیش ئەوەی کردە بیانوو و پەنالتی هەژمار کرد، گەر ئەو حاڵەتە پەنالتی بێت ئەوا واتای ئەوەیە کە دەبێت لە هەر یارییەک چەندین لێدانی سزای لەو شێوەیە ببینین”.

ئاشکرایە کە سەلاح تەنها لەم وەزەدا چەندین جار لە لایەن ڕاهێنەر و هاندەرانی چەند یانەیەکی پرێبمەرلیگ بەوە تاوانبار کراوە کە بە ئەنقەست نمایش دەکات و خۆی دەخاتە سەر زەوی بۆ ئەوەی لە یارییەکان لێدان سزا وەربگرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close