زێدان ستایشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەکات

بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆی ڕیال مەدرید بەرانبەر ئاتلەتیک بلباو، زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ریال مەدرید باسی قورسی یارییەکەی کرد و ستایشێکی زۆری ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی لاوی یانەکەشی کرد.

زیزۆ لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکی ریال مەدرید و ئاتلەتیک بلباو سەبارەت بە ڤینیسیۆس گوتی ” زۆر دڵخۆشم کە ڤینیسیۆس جارێکی دیکە لە مەشقەکانی یانەکە ببینم، ئەو پێکانی هەبوو بۆ دوو مانگ دوورکەوتبووەوە هەفتەی داهاتوو پێویستە لەسەری لەگەڵ ئێمەدا کارێکی باش بکات، ئەو یاریزانێکی زۆر نایابە و ئاست بەرزی خۆی سەلماندوە، پێم وایە ئەو یاریزانە داهاتووی ڕیال مەدرید دەبێت، بەڵام نابێت پەلەی لێ بکەین و پێویستە لەگەڵی لەسەر خۆ بین”.

سەبارەت بە رۆیشتنی بەیل و هاتنی مباپی زێدان گوتی نامەوێت باس لە بابەتی بەیل بکەم، ئێستا تەنها باسی یاری بلباو دەکەم، چاوەڕێی قسەی من لەو بابەتە مەبن، دەربارەی مباپی ئێستا کاتی ئەو شتە نییە کە کاتی ئەوە هات قسەی لێدەکەم، خۆم دەزانم چی دەکەم و چیم دەوێت”.

لەکۆتایی قسەکانیدا زێدان دووپاتی کردەوە کە بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری زۆر بەسەر ڕیال مەدرید دێت و ئەو هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە پێک بهێنێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close