بارسێلۆنا شوێنگرەوەی سوارێز لە پرێمەرلیگ دەدۆزێتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان یانەی بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی لاوی ئاست بەرزی لە یانەیەکی پرێمەرلیگدا دەستنیشانکردوە، بۆ ئەوەی ئەم هاوینە وەک شوێنگرەوەی سوارێز گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

رۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە بارسێلۆنا ماوەیەکی درێژە چاودێری (ڕیچاردسۆن)ی ئەستیرەی لاوی یانەی ئیڤرتۆن دەکات، بۆ ئەوەی بۆ یانەکەی ڕازیبکات و ببێتە باشترین شوێنگرەوە بۆ لویس سوارێز، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە دەستپێکە نایابەکەی ڕیچاردسۆن لەگەڵ ئیڤرتۆن سەرنجی بارسێلۆنای ڕاکێشاوە بۆیە ئەوان هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا یاریزانەکە بۆ کامپ نو بگوازنەوە.

جێی ئاماژەیە کە ڕیتچاردسۆن تەمەنی 21 ساڵ دەبێت و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئیڤرتۆن تا ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت و نرخی یاریزانەکەش لە بۆرسەی یاریزنان دەگاتە 45
ملیۆن یۆرۆ جگە لە هێرشبەریش دەتوانیت لە باڵی ڕاست و چەپیش یاری بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close