زێدان بەرانبەر داواکارییەکی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەوەستێت

دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی یاری قۆناخی 16ی بەرانبەر ئەیاکسی هۆڵەندی، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، هێرشبەری لاوی ریال مەدرید کێبڕکێ لەگەڵ کات دەکات، بۆ ئەوەی بۆ یاری کردن بگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە ڤینیسیۆس داوای کردوە کە لە یاری ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرانبەر ئاتلەتیکۆ بلباو لە لیگای ئیسپانیا بەشداری بکات، بەڵام بەهۆی بەشداری نەکردنی لە مەشقە بەکۆمەڵەکان زێدان ڕاهێنەری مێرەنگی نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی ئەستێرە لاوە بەڕازیلییەکە بکات، کە خوازیارە یەکەمین یاری لە ژیر سەرپەرشتی زیزۆ ئەنجام بدات، بە پێی ماڕکا زیزۆ دەیەوێت تەواو دڵنیا بێت لەباری جەستەیی یاریزانە لاوەکە ئینجا لە یارییەکان بەشداری پێ بکات.

ئاشکرایە کە پێشتر وەک پزیشکانی یانەی مێرەنگی بڕیاریان لەسەر داوە، ڤینیسیۆس دەتوانێت بەر لە کۆتایی ئەم مانگە بە شیوەیەکی ئاسایی یاری بۆ ریال مەدرید بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close