بەشداری کردنی سەلاح لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ یەکلایی کرایەوە

دوای ئەوەی لە یاری چوون بەرانبەر یانەی پۆرتۆ بە توندی پێی لەسەر قاچی دانیلۆی بەرگریکاری یانە پورتوگالییەکە دانا و چاوەڕێ دەکرا سەلاح لە لایەن لیژنەی سزادانی یوفا ڕابگیرێت، بەڵام ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی پێچوانەی ئەوەی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی (ئاندیبەندیت)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە سەلاح بە دڵنیاییەوە هیچ سزایەک نادرێت، لەبەر ئەوەی یاساکانی ئەو پاڵەوانێتییە بڕیارەکانی ناوبژیوان لەو یارییە بە کۆتا بڕیار هەژمار دەکات و لەسەر ڕاپۆرتی ناوبژیوان کاری خۆی دەکات، بەمەش لیژنەی سزاکان هیچ بەدواچوون لەسەر ڕووداوەکە ناکات، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبوو کە دوای رزگار بوونی سەلاح لە کارتی سووری ناوبژیوان لە لایەن ئەو لیژنەیە بۆ یارییەک بەلانی کەم ڕابگیرێت، بەڵام ئەوە ڕوونادات و سەلاح لە یاری گەڕانەوە بەرانبەر پۆرتۆ ئامادە دەبێت.

ئاشکرایە کە کاسیاس گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆ وێنەیەکی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا دەیسەلمێنێت کە یاریزانە میسرییەکە بە پێ بەسەر قاچی دانیلۆ دەکەوێت، هەوەها نووسیویەتی سوپاس بۆ خوا دانیلۆ زیانی بەر نەکەوتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close