ڕاهێنەری پێشووتری بایەڕن میونشین دوو یانە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەپاڵێوێت

ئۆتمار هاتیسفیڵد، ڕاهێنەری پێشووتری یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی لە تازەترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەمساڵ ئاستی مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەپێی پێویست نییە بۆیە یانەیەکی ئینگلیزی جامەکە دەباتەوە.

هاتیسفێلد لەم بارەیەوە، بە ماڵپەڕی (اومنیی سپۆرت)ی گوت” ئاستی ڕۆناڵدۆ و مێسی وەک جاران نییە و لە هەموو ساتێک لە رۆژی خۆیان نین، بۆیە من پێم وایە براوەی چامپیۆنزلیگ یانەیەکی ئینگلیزی دەبێت، بۆیە من دڵنیام کە جامەکەی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ بۆ مانچێستەر سیتی یان لیڤەرپوول دەبێت و لەو دوو یانەیە دەرناچێت”.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە گوتیشی یۆڤێنتۆس یانەیەکی بەهێزە بەڵام ئاسان نییە بتوانێت قۆناخی هەشت ببڕێت و ئەرکی قورس دەبێت، هەر چەندە لە ڕووی تاکتیک و پەیوەست بوونی یاریزانان بە ڕێنماییەکانی ڕاهێنەربە تیپێکی نموونەیی هەژمار دەکرێت.

لەکۆتاییدا پێویستە بگوترێت کە بەر لە هەردوو یاری ئەمشەوی بارسێلۆنا لەگەڵ مێسی بەرانبەر مانچێستەر یۆنایتد و یۆڤێنتۆسیش لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بەرانبەر ئەیاکسی هۆڵەندی، دەبێت چی ڕووبدات، ئایا ئەو دوو ئەستێرەیە لە یاریگا وەڵامی ڕاهێنەرە گەورەکەی ئەڵمانیا دەدەنەوە، یان ناتوانن هاوکاری پێویست پێشکەش بە یانەکانیان بکەن.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close