وادەی گەڕانەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئاشکرا کرا

تا ئێستا ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی لاوی یانەی ریال مەدرید لەسەر پڕۆگرامی چارەسەرکردنی لە پێکانەکەی یاری ئەیاکس بەردەوامە و شەڕی کات دەکات بۆ گەڕانەوە و ڕۆژنامەیەکیش وادەی گەڕانەوەی ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە جۆنیۆر دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی بەرانبەر ئەیاکس لە قۆناخی 16 ی چامپیۆنزلیگ تووشی پێکانێکی سەخت هات، خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات یاری بکاتەوە، بە پێی ڕۆژنامەکە چاوەڕێ دەکرێ جۆنیۆر لە یاری ڕۆژی 28ی ئەم مانگە بەرانبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ زێدان ئەنجام بدات، ئەوەش واتای ئەوەیە کە جۆنیۆر بەر لەو یارییە لە 3 یاری داهاتووی ریال مەدرید دادەبڕێت، بەڵام لە دوایین چوار یاری ریال مەدرید لەم وەرزە بەشداری دەکات، ئەوەش واتای ئەوەیە هیوای ئەوەی دەبێت لە کۆپا ئەمەریکا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامادەبێت.

جێی ئاماژەیە ڤینیسیۆس جۆنیۆر، کە تەمەنی 18 ساڵە، لەم وەرزەدا لەگەڵ ریال مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە و لەدوایین یارییەکانی مێرەنگی لەگەڵ سۆلاری لە پێکهاتەی سەرەکی یاریدەکرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close