ڕیال مەدرید مەرجێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتنی ڤاران دادەنێت

دویا بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی ڤاران لە یانەی ریال مەدرید، وادیارە یانەی شاهانە نایەوێت بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەرگریکارە فەرنسییەکەی ببێتە بۆ ئەم مەبەستەش مەرجێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتنی دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە ریال مەدرید نایەوێت بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەرگریکارەکەی بێت، لەبەر ئەوەی ڤاران لە نێو پلانەکانی زێدانە بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئەوەی ریال مەدریدێکی بەهێز بنیات بنێت، لەبەر ئەو هۆکارەش یانە گەورەکەی مەدرید ڕایگەیاندوە کە ئەو یانەیەی ڤاران دەگوازێتەوە پێویستە تەنها لە ڕێگەی شکاندنی گریبەستەکەی ئەو کارە بکات، واتا دەبێت 500 ملیۆن یۆرۆی مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی بە ریال مەدرید بدات، ئەوەش کارێکی مەحاڵە و نرخێکی زۆر بەرز و خەیاڵییە بە پێی نرخی ئەمرۆی یاریزانان لە بۆرسەی یاریزاناندا کە هەمیشە بەرگریکارەکان نرخیان لە هێرشبەران کەمترە.

ئاشکرایە کە یانەکانی مانچێستەر یۆنایتد و یۆڤێنۆتس و پاریس سان جێرمان زۆر بایەخ بە گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە دەدەن کە لە پارساڵدا مۆندیالی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەستەبەرکردبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close